کوردستان

عه‌فرین: ته‌رمی شه‌هید ئاڤێستا و 23 شه‌هیدی شه‌ڕڤان و هاوڵاتی تر به‌خاك سپێردرا

ته‌رمی شه‌هید ئاڤێستا و 23 شه‌هیدی شه‌ڕڤان و هاوڵاتی تر له‌كانتۆنی عه‌فرین له‌ مه‌راسیمێكدا به‌خاك سپێردران، هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌میش ده‌ڵێت: سوپای توركیا نه‌یتوانیوه‌ هه‌نگاوێك به‌ره‌و عه‌فرین بێت.

له‌مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ریدا ته‌رمی شه‌هید ئاڤێستا خابوور، كچه‌ شه‌ڕڤانه‌كه‌ی كورد و 23 شه‌هیدیتر كه‌ حه‌وت شه‌هیدیان هاوڵاتی بوون و ئه‌وانه‌ی تریان شه‌ڕڤان بوون و له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ هێرش و شه‌ڕه‌كانی دژ به‌توركیادا شه‌هیدبوون به‌ له‌ عه‌فرین خاك سپێردران.

له‌ وتارێكیشدا كه‌ له‌ مه‌راسیمی ماڵئاوایكردن له‌و شه‌هیدانه‌دا پێشكه‌شی كرد، ئاسیا عه‌بدوڵا، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگای دیموكراتی (ته‌ڤده‌م)، ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 10 ڕۆژه‌ سوپای داگیركاری توركیا به‌چڕی و به‌ سه‌رجه‌م چه‌كه‌ پێشكه‌وتوه‌كانه‌وه‌ هێرشی بۆسه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكردووه‌، به‌ڵام به‌ به‌رگری بێ وێنه‌ی شه‌ڕڤانانی كورد نه‌یتوانیوه‌ هه‌نگاوێك به‌ره‌و عه‌فرین بێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1333