کوردستان

عه‌فرین: شه‌ڕڤانان تانكێكی تری توركیایان تێكشكاند و فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕیشیان خسته‌ خواره‌وه‌

شه‌ڕڤانان تانكێكی تری توركیایان له‌ عه‌فرین تێكشكاند و فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕیشیان خسته‌ خواره‌وه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیش ناوه‌ندی ناحیه‌ی بولبولیان بۆردومانكرد.

11 رۆژه‌ ئۆپه‌راسیۆن و په‌لاماردانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین به‌رده‌وامه‌، به‌ پێی هه‌واڵی میدیاكانی ڕۆژئاوا دوێنێ شه‌ڕڤانانی كورد، له‌ نزیك گوندی مه‌رانازی سه‌ر به‌ناحیه‌ی شێراوای كانتۆنی عه‌فرین تانكێكی تری سوپای توركیایان تێكشكاندو هێزه‌كانی سوریا دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)ش ده‌ڵێن: له‌ كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ڤیدیۆی تێكشكاندنی تانكه‌كه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

 هاوكات شه‌ڕڤانان فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی توركیان له‌ عه‌فرین خسته‌ خواره‌وه‌.

شه‌وی ڕابردووش فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا ناوه‌ندی ناحیه‌ی بولبولیان بۆردومانكرد و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ برینداربووه‌ و گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1273