عێراق

هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی‌ عه‌بادی‌ ‌و حه‌كیم هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی‌ نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ‌و عه‌ممار حه‌كیم هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ ‌و بڕیاره‌ هه‌ر یه‌كه‌یان به‌لیستێكی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ مانگی‌ ئایاری‌ داهاتوودا بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن ره‌وتی‌ حیكمه‌ ‌و هاوپه‌یمانێتیی‌ نه‌سره‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی‌ نێوانیان، كه‌ بڕیاربوو پێكه‌وه‌ به‌یه‌ك لیست به‌شداریی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا بكه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ مانگی‌ ئایار، هه‌ریه‌كه‌ له‌ هاوپه‌یمانێتیی‌ نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تیی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ‌و لیستی‌ حیكمه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی‌ عه‌ممار حه‌كیم، به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی‌ له‌ پرۆسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، جیابوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و دوو لیسته‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌، ئازادیی‌ بده‌ن به‌ ده‌نگده‌ره‌كانیان ‌و هه‌ریه‌كه‌یان قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ بزانێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رله‌نوێ‌ هاوپه‌یمانێتیی‌ پێكبهێننه‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە794