هەمەڕەنگ

ئه‌مریكا: خولی شه‌سته‌مینی‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ گرامی‌ به‌ڕێوه‌چوو

له‌ شاری‌ نیویۆركی‌ ئه‌مریكا شه‌سته‌مین خولی خه‌لاته‌كانی‌ گرامی‌ بۆ میوزیك به‌ربێوه‌چوو تێیدا هونه‌رمه‌ندی‌ لاو, برونۆ مارس بووه‌ خاوه‌نی‌ سێ  خه‌ڵاتی‌ گرنگ تێیدا باشترین ئه‌لبوم و باشترین ریكۆرد و گۆرانی‌ ساڵ.

 بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ دوای‌ ساڵی 2003 ه‌وه‌ جارێكی دی دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ گرامی‌ له‌ شاری‌ لۆس ئه‌نجه‌لس گوازرایه‌وه‌ و له‌ شاری‌ نیویۆرك خولی شه‌سته‌مینی‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ گرامی‌ دابه‌شكران، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ ئه‌مساڵی به‌ هۆی‌ ئۆڵۆمپیادی‌ زستانه‌ی‌ پیۆنگ چانگه‌وه‌ بۆ كۆتایی مانگی‌ كانونی‌ دووه‌م دواخرا.

هه‌رچه‌نده‌ برونۆ مارس و جه‌ی‌ زی‌ هونه‌رمه‌ند بۆ زۆرترن كاتیگۆری‌ خه‌ڵاته‌كان پاڵێورابوون، به‌ڵام مارۆسی هونه‌رمه‌ند له‌ لوتكه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ ئه‌مساڵدا خۆی‌ بینییه‌وه‌  و به‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ باشترن ئه‌لبوم باشترین ریكۆرد و  گۆرانی‌ (ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌زم لێیه‌تی‌)  وه‌ك باشترین گۆرانی‌ ساڵ خه‌ڵاتكرا .

له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا توانجی‌ سیاسی به‌ زۆرینه‌ی‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌ دیاره‌، ساڵی پار خه‌ڵاته‌كانی‌ گرامی‌ توانجی‌ له‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرت و ئه‌مساڵیش كۆڵیان لێنه‌داو هیلاری كلنتنی‌ ركه‌به‌ریان هێنا و به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ چه‌ند دێرێك له‌ كتێبی ئاگر و توڕه‌یی كه‌ باس له‌ ژیانی‌ نهێنی‌ سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كات  ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ خرۆشاند.

ناونیشانی‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ گرامی‌ ئه‌مساڵ به‌ ناونیشانی‌ (تایمز ئه‌پ) واته‌ كات ته‌واو بوو سازكرا، مه‌به‌ستیش لێی روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژیی سێكسیه‌ و  ئاماده‌بوانیش به‌ هه‌ڵگرتنی‌ گوڵی سپی پاڵپشتی‌ خۆیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ كات ته‌واوبوو ده‌ربڕی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە758