کوردستان

له‌سه‌ر پشتگیری‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین په‌رله‌مانتارێك درایه‌ دادگا

له‌سه‌ر پشتگیری‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌درێته‌ دادگاو دادوه‌ری‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌ولێریش ڕێكاری‌ یاسایی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌گرێته‌به‌ر.

ئاسۆ هاشم پارێزه‌ر له‌ لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ چه‌ند پارێزه‌رێك له‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌ولێر سكاڵای‌ یاساییان له‌سه‌ر ئایدن مه‌عروف ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ تۆمار كردووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پشتگیرییه‌كانی‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ توركیا كه‌ كردویه‌تیه‌ سه‌ر عه‌فرین له‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان.

ئه‌و پارێزه‌ره‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌و لێدوانه‌ی‌ هه‌ست و كه‌رامه‌تی‌ گه‌لی‌ كوردی‌ برینداركردووه‌ و ئاماده‌ش نییه‌ داوای‌ لێبوردن بكات, بۆیه‌ داوایان له‌ دادگا كردووه‌ ڕێكاری‌ یاسایی‌ توند به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بگیرێته‌به‌ر و پارێزبه‌ندی‌ په‌رله‌مانتاری‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و دادوه‌ری‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌ولێریش داوای‌ له‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئاشتی‌ كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و دۆسیه‌یه‌ ده‌ستپێبكه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4652