کوردستان

كاریگه‌ری‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان

مامه‌ڵه‌ی‌ نه‌وتی ‌و په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان حكومه‌تی‌ توركیا، به‌جۆرێك كاریگه‌ری‌ له‌سه‌رحكومه‌تی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌ ته‌نانه‌ت ناتوانێت له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشدا هیچ هه‌ڵوێستێكی‌ ڕه‌سمی‌ و ئاشكرای‌ هه‌بێت به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ژێربه‌ژێر و نهێنیانه‌ی‌ كه‌ له‌ نێوان بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌ردۆغان ‌و بارزانیدا په‌ره‌ی‌ سه‌ندووه‌.

په‌یوه‌ندی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم و توركیا جیا له‌وه‌ی‌ كه‌ جارجار هه‌ندێك سه‌ردان ‌و په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنی‌ و ته‌نانه‌ت هاتوچونی‌ تێكه‌وتووه‌، به‌ڵام په‌یوه‌ندی‌ ژێربه‌ژێری‌ نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌ردۆغان‌و بارزانی‌ له‌م ساڵانه‌ی‌ دوایی به‌جۆرێك په‌ره‌ی‌ سه‌ندووه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی‌ پێویستبوو له‌سه‌ر بنه‌مای‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ دبلۆماسی ‌و نیشتیمانی‌ نێوان دوو هه‌ردوولادا هه‌بێت نه‌ی‌ هێشت، به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ چه‌ندین ساڵه‌ی‌ كه‌له‌م دواییانه‌دا له‌ نێوان هه‌ردوولادا ئیمزا كرا، كۆمپانیا بۆتاژ كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ نه‌وتی‌ ‌و هه‌نارده‌ و هاورده‌ی‌ نه‌وتی‌ توركیا ده‌كات، هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ته‌، به‌ڵام راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كوڕی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ‌و زاوایه‌كی‌ ئه‌ردۆغان سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێ و كاره‌كته‌ری‌ سه‌ره‌كین و سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌سته‌ درێژخایه‌نانه‌شی كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولادا واژۆكراوه‌ له‌نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌دا بووه‌، بۆ ئه‌ملا نێچیرڤان بارزانی‌ كاره‌كته‌ری‌ سه‌ركی‌ بووه‌.

یه‌كێك له‌و گرێبه‌ساتانه‌ی‌ كه‌ تائێستا نه‌چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و توركیا زۆر ئومێدی‌ زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵچنی بوو گرێبه‌ستی‌ ڕاكێشان و هه‌نارده‌كردنی‌ غازی‌ سورشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوو له‌رێگه‌ی‌ توركیاوه‌،  كه‌ زۆربه‌شی پشت به‌ غازی‌ سروشتی‌ گه‌رمیان ‌و چه‌مچه‌ماڵ ده‌به‌سترا. 

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی‌ KNN ته‌واوی‌ داهاتی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ نیهێنیانه‌ی‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا كراوه‌ داهاته‌كه‌ی‌ ده‌چێته‌ هاڵك بانك له‌توركیا، كه‌ جگه‌ له‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ هیچ كه‌سێكی‌ ناو حكومه‌ت ورده‌كارییه‌كه‌ی‌ نازانێت.

هه‌ر به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی‌ KNN هه‌ندێك له‌و گرێبه‌ست ‌و رێككه‌وتنانه‌ی‌ كه‌ له‌نێوان ئه‌م دوخێزانه‌داكراوه‌ په‌لی‌ كێشاوه‌ بۆ سه‌فقه‌ی‌ سیاسی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی‌ ڕابردووا حكومه‌تی‌ هه‌رێم هاوكارییه‌كانی‌ بۆ توركیا  فراوانكرد له‌كردنه‌وه‌ی‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ‌و بۆردومانی‌ به‌رده‌وام و به‌زاندنی‌ سنوری‌ هه‌رێم.

ئێستا كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌ك هه‌ر له‌به‌رامبه‌ر به‌له‌شكر كێشیه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر رۆژ ئاوای‌ كوردستان ته‌نانه‌ت داخستنی‌ سنوری‌ سمێڵكا له‌دوای‌ ساڵی‌ 2015 وه‌ به‌ڕوی‌ رۆژئاوای‌ كوردستاندا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌دواكارییه‌كانی‌ توركیا, ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ هه‌رێمی‌ كوردستان تائێستاشی پێوه‌بێت هه‌ر پێوه‌ی‌ پابه‌نده‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دروستكردنی‌ هێزێك به‌ناوی‌ له‌شكری‌ رۆژ بۆ به‌كارهێنانی له‌سه‌ر خواستی خۆی و به‌پێی ئه‌و ئه‌ركه‌ی ئه‌وان هه‌ركاتێك بیانه‌وێ پێی بسپێرن . 

ئێستا و دوای‌ ئه‌و هه‌مو ڕوداوانه‌ بێده‌نگییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ‌و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌رخه‌ری‌ ئه‌و راستیه‌ن كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ شه‌خسی و تایبه‌تی ‌و ئابوری‌ و نه‌وتیه‌كانی‌ نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌ ئه‌و دۆخه‌ی‌ هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ پارتی له‌به‌رامبه‌ر له‌شكركێشی و هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین و بۆردومان و تۆپبارانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێ ده‌نگی پێ  باشتربێت له‌ شه‌رمه‌زاركردن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1846