کوردستان

سبه‌ینێ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

سبه‌ینێ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌، له‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دانیشتنه‌كه‌دا ته‌نها به‌ بڕگه‌یه‌ك باس له‌ له‌شكركێشیی‌ توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین كراوه‌.

سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ سبه‌ینێی‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ كارنامه‌كه‌ له‌ بڕگه‌ی‌ یه‌كه‌مدا گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسای‌ رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤه‌ ده‌كرێت و بڕگه‌ی‌ دوه‌میش تایبه‌ته‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر  پڕۆژه‌ یاسای‌ هه‌مواری‌ یاسای‌ هاتوچۆ.

له‌ كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا ته‌نها له‌ یه‌ك بڕگه‌دا ئاماژه‌ به‌ له‌شكركێشی‌ سه‌ر عه‌فرین كراوه‌، كه‌ بریتیه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ په‌یامی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ كانتۆنه‌كه‌.

 په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا كه‌ له‌ لایه‌ن یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرا, رۆژی‌ 22 ی‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2014 بڕیاریدا هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی‌ كۆبانێ بكرێت بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان و تێكشكاندنی‌ هێرشی‌ داعش.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1710