کوردستان

له‌به‌ر ناوهێنانی‌ عه‌فرین لێپرسینه‌وه‌ له‌ عوسمان بایده‌میر ده‌كرێت

داواكاری‌ گشتی‌ ئه‌نكه‌ره‌ له‌به‌ر ناوهێنانی‌  عه‌فرین لێپرسینه‌وه‌ له‌ عوسمان بایده‌میر ده‌كات و هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان هه‌ده‌په‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین داگیركاریه‌.

میدیاكانی‌ توركیا بڵاویانكرده‌وه‌, داواكاری‌ گشتی‌ ئه‌نكه‌ره‌ لێپرسینه‌وه‌ی‌ له‌ عوسمان بایده‌میر ده‌ستپێكردوه‌ به‌هۆی‌ نوسینێك كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان  كه‌ له‌ باره‌ی‌ هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بڵاویكردوه‌ته‌وه‌.

له‌و نوسینه‌دا عوسمان بایده‌میر, ئه‌ندامی‌  فراكسیۆنی‌ هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌, بۆ ئه‌وه‌ی‌ كورد هیچ مافێكی‌ نه‌بێت عه‌فرین بۆردومان ده‌كرێت.

سه‌رپیل كه‌مالبای‌ هاوسه‌رۆكی‌ هه‌ده‌په‌ش هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌ داگیركردن ناوده‌بات, نۆ ئه‌ندامی‌ هه‌ده‌په‌ش كه‌ فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی‌ پێشوی‌ پارته‌كه‌ی‌ تێدایه‌, كه‌ ئێستا له‌ زینداندان له‌ دژی‌ له‌شكركێشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین مانیان له‌ خواردن گرتوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2667