کوردستان

نێچیرڤان بارزانی‌ ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ به‌ پله‌ی‌ وه‌زیر خانه‌نشین ده‌كات

سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ به‌پله‌ی‌ وه‌زیر و به‌ موچه‌ی‌ سێ‌ ملیۆن دینار مانگانه‌ خانه‌نشینده‌كات.

به‌پێی‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵحه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ به‌فه‌رمانی‌ ژماره‌ 535 له‌ 30 ته‌مموزی‌ 2017 و به‌ بڕیاری‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت محه‌مه‌د وه‌سمان حسێن ناسراو به‌ محه‌مه‌د وه‌تمان ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ به‌پله‌ی‌ وه‌زیر له‌سه‌ر میلاكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران خانه‌نشینكراوه‌.

به‌پێی‌ نوسراوی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ خانه‌نشینی‌ هه‌رێمیش محه‌مه‌د وه‌تمان به‌موچه‌ی‌ سێ‌ ملیۆن دیناری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ خانه‌نشین كراوه‌ و له‌ رۆژی‌ یه‌كی‌ ئابی‌ ساڵی‌ ڕابردوه‌وه‌ موچه‌ی‌ بۆ هه‌ژماركراوه‌.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح ئه‌و بڕیاره‌ی‌ به‌ نایاسایی‌ ناوبردووه‌و ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌كاتێكدایه‌ حكومه‌ت پرۆژه‌ی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ خانه‌نشینی‌ نایاسایی‌ ناردوه‌ته‌ په‌رله‌مان ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ فێڵكردنه‌ له‌خه‌ڵك و په‌رده‌پۆشكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و كاره‌ نایاساییه‌كانی‌ خۆیانه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە7306