ئابووری

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق سزای‌ سه‌ر بانكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ هه‌ڵگرت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بڕیاریدا بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق سزای‌ سه‌ر بانكه‌كانی‌ هه‌رێم هه‌ڵبگرێت كه‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ مانگه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا و به‌زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی‌ ئه‌ندامانی‌، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌  عێراق بڕیاریدا بانكی‌ ناوه‌ندی‌ سزا ئابورییه‌كانی‌ له‌سه‌ر بانكه‌كانی‌ هه‌رێم هه‌ڵبگرێت كه‌ له‌ دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرابوو.

ئه‌و بڕیاره‌ له‌ كاتێكدایه‌ 7 تشرینی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ ڕابردوو بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق داوای‌ له‌ هه‌موو ئه‌و بانكه‌ ئه‌هلی‌ و حكومیانه‌ كرد كه‌ لقیان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌ كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌سێرن.

له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و سزایانه‌شدا بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق فرۆشتنی‌ دراوی‌ بیانی‌ به‌ بانكه‌كانی‌ هه‌رێم و ئه‌و بانكانه‌شی‌ لقیان له‌ هه‌رێم هه‌یه‌ ڕاگرت, ئه‌وه‌ش به‌زیانێكی‌ گه‌وره‌ بۆ بازاڕی‌ دارایی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان شكایه‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1067