کوردستان

كه‌ركوك: دۆسیه‌ی‌ ئه‌منی‌ راده‌ستی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ كرا

فۆتۆ: ئه‌رشیف‌

ئه‌مڕۆ دوایین یه‌كه‌ی‌ سه‌ربازی‌ سوپای‌ عێراق كه‌ركوكیان به‌جێهێشت و دۆسیه‌ی‌ ئه‌منی‌ پارێزگاكه‌یان راده‌ستی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ كرد.

له‌ لێدوانێكدا بۆ KNN، عه‌مید روكن شێرزاد عه‌زیز كافرۆشی‌ فه‌رمانده‌ی‌ فیرقه‌ی‌ 20ی‌ سوپای‌ عێراق ئاشكرایكرد، ته‌واوی‌ هێز و یه‌كه‌ سه‌ربازیه‌كانیان له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ره‌و پارێزگای‌ موسڵ و سنوره‌كانی‌ عێراق و سوریا گواستوه‌ته‌وه‌.

وتیشی‌: بڕیاره‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ دژه‌ تیرۆر كه‌ له‌كه‌ركوك جێگیركراون بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانی‌ پێشوویان له‌ ناوچه‌ و پارێزگا جیاوازه‌كانی‌ عێراق، پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ شوێنیان ده‌گرێته‌وه‌.

عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ كه‌ركوك به‌ KNN ی‌ راگه‌یاند، ئێستا هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ سه‌رقاڵی‌ جێگیربونن له‌ بنكه‌و باره‌گاكانی‌ سوپای‌ عێراق.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراقن، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و كاری‌ هاوبه‌شی‌ زیاتریان لێده‌كه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1770