کوردستان

توركیا: سه‌دان كه‌س به‌هۆی‌ دژایه‌تیكردنی‌ له‌شكركێشی‌ بۆسه‌ر عه‌فرین ده‌ستگیركران

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ دژی‌ له‌شكركێشی‌ سوپای‌ توركیان بۆسه‌ر عه‌فرین و تا ئێستا 311 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌.

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ چونكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بانگه‌شه‌ بۆ پشتگیری‌ له‌ یه‌په‌گه‌ ده‌كه‌ن و ره‌خنه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سوپای‌ توركیا ده‌گرن بۆسه‌ر كانتۆنی‌ عه‌فرینی‌ خۆرئاوای‌ كوردستان.

رێكخراوی‌ په‌یامنێرانی‌ بێسنوریش كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌ پاریسی‌ پایته‌ختی‌ فه‌ره‌نسایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی‌ توركیا هاته‌ده‌نگ و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌ به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ وه‌سفكرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1777