کوردستان

نوێنه‌ری‌ كانتۆنه‌كانی‌ رۆژئاوا و په‌رله‌مان و كه‌نه‌كه‌ هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئیدانه‌ده‌كه‌ن

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ سلێمانیدا بۆ پشتیوانی‌ عه‌فرین هه‌ریه‌ك له‌ نوێنه‌ری‌ كانتۆنه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان و په‌رله‌مانی‌ كوردستان و وته‌بێژی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كه‌نه‌كه‌ له‌ چه‌ند په‌یامێكدا داوایان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كرد سنورێك بۆ له‌شكركێشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین دابنێن.

داواشیانكرد، بۆئه‌وه‌ی‌ فشاره‌كان  زیادبكرێن بۆ راگرتنی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی‌ توركیا  ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێم خۆپیشاندانی‌ فراوان رێكبخرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2020