کوردستان

عه‌فرین: توركیا به‌نداوی‌ مه‌یدانكێ عه‌فرین بۆردومانده‌كات

ديمه‌نێك له‌ به‌نداوی مه‌یدانكێ ‌

ڕوانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ڕایده‌گه‌یه‌نێت توركیا له‌ڕووی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ شكستیهێناوه‌ له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕڤانانی‌ كورد له‌ عه‌فرین، ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ به‌نداوی‌ مه‌یدانكێ شاره‌كه‌ بكات به‌ژێر ئاوه‌وه‌. 

ڕوانگه‌ی‌ سوری‌ ڕایگه‌یاندووه‌، له‌شه‌وی‌ ڕابردوه‌وه‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیا بۆردومانی‌ چه‌ند شوێنێكی‌ ده‌وروبه‌ری‌ به‌نداوی‌ 17ی‌ نیسان یان به‌نداوی‌ مه‌یدانكێ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دووری‌ 12 كیلۆمه‌تر باكوری‌ شاری‌ عه‌فرینه‌وه‌. 

ڕاشیگه‌یاندووه‌، به‌هۆی‌ ئه‌و بۆردومانانه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 10 ڕۆژی‌ ڕابردوودا ئه‌وه‌ سێیه‌م جاره‌ بۆردومان ده‌كرێت، زیان به‌ر به‌نداوی‌ مه‌یدانكێ‌ عه‌فرین كه‌وتوه‌، كه‌ ساڵانه‌ 15 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو بۆ هه‌ردوو شاری‌ ئه‌عزاز و عه‌فرین دابین ده‌كات، هاوكات هۆشدارییداوه‌ له‌زیان گه‌یاندن به‌ به‌نداوه‌كه‌. 

ڕوانگه‌ی‌ سوری‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌، توركیا به‌چڕی‌ بۆردومان ‌وتۆپبارانی‌ گوند و به‌رزاییه‌كانی‌ عه‌فرین ده‌كات و زیانێكی‌ زۆری‌ به‌موڵك و ماڵی‌ هاوڵاتیان گه‌یاندووه‌. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2063