کوردستان

عه‌فرین: له‌ بۆردومانێكی‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیادا هه‌شت هاوڵاتی‌ شه‌هیدبوون

هه‌شت هاوڵاتی‌ له‌ كانتۆنی‌ عه‌فرینی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان به‌هۆی‌ هێرشی‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیاوه‌ شه‌هیدبوون، له‌ناویاندا سێ ژن و دوو منداڵ هه‌ن و 10 كه‌سی تریش چاره‌نوسیان دیار نیه‌.

میدیاكانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌، به‌هۆی بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا له‌ گوندی گوبه‌لێی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شێراوای كانتۆنی عه‌فرین، هه‌شت هاوڵاتی شه‌هید بوون و حه‌وت هاوڵاتی تریش برینداربوون، له‌ناو شه‌هیده‌كاندا سێ ژن و دوو منداڵ هه‌ن.

جگه‌ له‌و شه‌هید و بریندارانه‌ به‌ پێی زانیاری شایه‌تحاڵه‌كان 25 كه‌س له‌ شوێنی بۆردومانه‌كه‌بوون، به‌و پێیه‌ش چاره‌نوسی 10 كه‌سیان هێشتا دیارنیه‌.

به‌پێی ئاماره‌كان له‌ ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردووی له‌ شكركێشی و بۆردومانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، نزیكه‌ی 100 هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و زیاتر له‌ 200 كه‌سی‌ تریش برینداربوون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئێواره‌ی دوێنێ له‌ گوندی عه‌لی بیسكای سه‌ر به‌ناحیه‌ی ڕاجۆ، شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا و شه‌ڕڤانان تانكێكی تری سوپای توركیایان تێكشكاند.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1622