کوردستان

ئەوروپا: رەوەندی كوردی دژی لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین خۆپیشاندانیان كرد

ڕەوەندی كوردی لە وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە لە خۆپیشاندانی پاڵپشتی بۆ عەفرین، لە سوید و روسیا و نەمسا كوردی هەرچوار پارچەی كوردستان خۆپیشاندانیان كرد و  داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی سوپای توركیایان كرد.

خۆپیشاندەران لە مالمۆی سوید بەناو شەقامەكانی ئەو شارەدا دروشمی راگرتنی هێرشەكان ‌و پاڵپشتییان بۆ عەفرین دەوتەوە، لە ڤیەننای پایتەختی نەمساش ڕەوەندی كورد خۆپیشاندانیان كرد.

لە شارەكانی میلانۆی ئیتالیا و سیدنی  ئوسترالیا ڕەوەندی كوردی هەرچوار پارچەی كوردستان خۆپیشاندانیان كرد، لە مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیاش بە بەشداری چین ‌و توێژە جیاكان خۆپیشاندانی پاڵپشتی بۆ عەفرین ‌و راگرتنی هێرشەكانی سوپای توركیا بەڕێوەچوو.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1597