کوردستان

پارێزگاری‌ سلێمانی‌: پلانمان هه‌یه‌ كاتژمێره‌كانی‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ زیاد بكه‌ین

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: به‌شێكی‌ كاره‌بای‌ فول و تایبه‌تی‌ ماڵانمان و شوێنه‌كانمان بڕیووه‌ ‌

پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێ به‌شێك له‌كاره‌بای‌ فول و تایبه‌تی‌ ماڵانیان بڕیوه‌ و چه‌ند پلانێكیان بۆ زیادكردنی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگاكه‌ داناوه‌.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ وزه‌ی‌ جێگره‌وه‌ بۆ سلێمانی‌ به‌كاربهێنن, ئه‌وه‌ش له‌پێناو زیادكردنی‌ بڕی‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكدا كردووه‌.

پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێ: له‌ درێژه‌ی‌ هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگری‌ له‌به‌هه‌ده‌ردانی‌ كاره‌با , له‌ماوه‌ی‌ ڕابردودا كاره‌بای‌ فول و تایبه‌تی‌ چه‌ندین ماڵ و شوێنیان بڕبوه‌.

ده‌رباره‌ی‌ سوته‌مه‌نیش پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، بڕه‌ سووته‌مه‌نی‌ پێویست به‌سه‌ر ناوچه‌ سارده‌كاندا دابه‌شكراوه‌و ڕۆژانه‌ له‌ ناوشاری‌ سلێمانی‌ 3 بۆ 4 هه‌زار ماڵ به‌شه‌ سوته‌مه‌نی‌ وه‌رده‌گرن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2947