کوردستان

عه‌فرین: له‌ بۆردومانێكی‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیادا 12 هاوڵاتی‌ شه‌هیدو برینداربوون

عه‌فرین: له‌ گوندی عه‌لی بیسكا شه‌ڕڤانان تانكێكی تری سوپای توركیایان تێكشكاند ‌

هه‌شت هاوڵاتی‌ له‌ كانتۆنی‌ عه‌فرینی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان به‌هۆی‌ هێرشی‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیاوه‌ شه‌هیدبون، له‌ناویاندا سێ ژن و دو منداڵ هه‌ن.

به‌پێی‌ راپۆرته‌كان له‌ رۆژئاوای‌ كوردستانه‌وه‌، به‌هۆی بۆردومانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له‌ گوندی گوبه‌لێی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شێراوای كانتۆنی عه‌فرین، هه‌شت هاوڵاتی شه‌هید بوون و چوار هاوڵاتی تریش برینداربوون، له‌ناو شه‌هیده‌كاندا سێ ژن و دوو منداڵ هه‌ن.

به‌پێی ئاماره‌كان له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردووی له‌ شكركێشی و بۆردومانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، نزیكه‌ی 100 مه‌ده‌نی شه‌هیدبون و زیاتر له‌ 200 مه‌ده‌نی‌ برینداربوون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئێواره‌ی دوێنێ له‌ گوندی عه‌لی بیسكای سه‌ر به‌ناحیه‌ی ڕاجۆ، شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا و شه‌ڕڤانان تانكێكی تری سوپای توركیایان تێكشكاند.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1928