کوردستان

ئه‌مریكا: هێزه‌كانمان له‌ مه‌نبه‌ج ناكێشێنه‌وه‌

جۆزێف ڤۆتێل: كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانمان له‌ مه‌نبه‌ج له‌ به‌رنامه‌دا نییه‌‌

فه‌رمانده‌یه‌كی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا، وه‌ڵامی‌ توركیا ده‌داته‌وه‌ ‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌ به‌رنامه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكادا نییه‌ هێزه‌كانی‌ له‌ شاری‌ مه‌نبه‌جی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بكێشێته‌وه‌. 

ژه‌نراڵ جۆزێف ڤۆتێل سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ئه‌ركانی‌ ناوه‌ندیی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵی‌ سی‌ ئێن ئێن رایگه‌یاند، له‌ به‌رنامه‌یاندا نییه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ مه‌نبه‌ج بكێشنه‌وه‌.

پێشتر مولود چاوش ئۆغڵۆی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا داوای‌ له‌ ئه‌مریكا كرد، به‌زووترین كات هێزه‌كانی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ مه‌نبه‌ج بكێشێته‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی‌ توركیا له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا باسی‌ له‌وه‌كرد دوای‌ عه‌فرین هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر مه‌نبه‌ج.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3715