کوردستان

لیژنه‌ی وردبینی موچه‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ سلێمانی

دڵشاد عومه‌ر: لیژنه‌كه‌ نمونه‌ی‌ لیستی‌ موچه‌و میلاكاتی‌ ساڵانی‌ ڕابردوو به‌راورد ده‌كه‌ن ‌

ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی‌ وردبینی‌ له‌ موچه‌و میلاكاتی‌ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی‌ هه‌رێم كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ پێكهێنراوه‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ سلێمانی‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ KNN، دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد،  به‌ KNN ڕاگه‌یاند، لیژنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌مێننه‌وه‌و چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ وتی‌: لیژنه‌كه‌ به‌نیازه‌ چه‌ندین نمونه‌ له‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ ساڵانی‌ ڕابردوو وه‌ربگرێت و به‌راوردی‌ بكات به‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ ئێستای‌ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران.

تائێستا رون نییه‌ ئاخۆ لیژنه‌كه‌ی‌ به‌غدا ته‌نیا له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ له‌ سلێمانی‌ وردبینی‌ ده‌كات یاخود ده‌چێته‌ په‌روه‌رده‌ی‌ قه‌زاكانیش, بڕیاریشه‌ لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی‌ سلێمانیش كۆبێته‌وه‌.

سه‌ردانی‌ لیژنه‌ی‌ وردبینی‌ عێراق له‌كاتێكدایه‌ به‌هۆی‌ پێنه‌دانی‌ موچه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌شێك له‌ مامۆستایان ده‌ستیانكردوه‌ته‌وه‌ به‌ بایكۆتكردنی‌ ده‌وام.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3008