کوردستان

ئیدارەی عەفرین داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات لە بەرامبەر هێرشی توركیا هەڵوێستی هەبێت

ئیدارەی كانتۆنی عەفرین داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات  لە بەرامبەر هێرشی توركیا بۆسەر عەفرین هەڵوێستی هەبێت. 

دەستەی بەڕێوەبەری كانتۆنی عەفرین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی كانتۆنەكە رایگەیاند: نۆ رۆژە سوپای توركیا بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە بە قورسترین چەك لێیان دەدات و دەیانەوێت كانتۆنەكەیان داگیر بكەن.

راشیانگەیاند: بەهۆی ئەو هێرشانەوە دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدكراون  كە زۆربەیان ژن و منداڵن و  هەندێك لەو شەهیدانە بەهۆی شەڕەوە پەنایان بۆ عەفرین هێنابوو.

ئاماژە بەوەشكرا, سەرەڕای هێرشەكان شەڕڤانان و خەڵكی عەفرین رێگەیان نەداوە سوپای توركیا پێشڕەوی بكەن و توركیا بەو هێرشانەی دەیەوێت ئیمپراتۆریەتی عوسمانی زیندو بكاتەوە و دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی لەو بارەیەوە هەبێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4053