کوردستان

هەولێر: رێگە نادرێت خۆپیشاندان لە دژی لەشكركێشی توركیا بكرێت

لیژنەی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رێگە نادات خۆپیشاندان دژ بە لەشكركێشی توركیا بۆ سەر عەفرین لە هەولێر بكرێت.  

هێمن مامەند، چالاكی مەدەنی لە هەولێر بە KNN ی راگەیاند: وەك چالاكانی مەدەنی و رێكخراوی ئینەف داوایان لە لیژنەی ناوخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كردووە مۆڵەتیان پێبدات بۆ خۆپیشاندانێك لە دژی لەشكرێشی توركیا بۆ سەر كانتۆنی عەفرین.  

وتیشی: دوای 30 خولەك لە داواكاریەكەیان،عەقید خالید بەرپرسی لیژنەی ناوخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگا لە رێگەی تەلەفونەوە پێی راگەیاندووە كە لەسەروی خۆیەوە ئاگاداركراوەتەوە و ناتوانن مۆڵەتی خۆپیشاندانیان پێبدەن.

وتیشی: پارتی نایەوێت براكانی لێی زویر بن ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ دۆستایەتی نێوان پارتی و دەسەڵاتدارانی توركیا.

بە پێی زانیاریەكانی KNN رەتكردنەوەی خۆپیشاندان لە هەولێر بۆ پشتیوانی عەفرین لەسەر داوای كونسوڵخانەی توركیا بووە لە هەولێر.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2456