کوردستان

حكومەتی هەرێم بۆچی لەبەرامبەر ڕۆژئاوای كوردستاندا بێدەنگە

حكومەتی هەرێمی كوردستان جگە لەوەی كە لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوویدا بە یەك دێڕیش باسی لە هێرشی توركیا بۆسەر عەفرین كردووە تائێستا هیچ هەڵوێستێكی لە بەرامبەر كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان بەتایبەت خەڵكی عەفرین نەبووە، ئەم حكومەتە لەماوەی رابردوودا تەنها كاری ئابڵۆقە خستنە سەر رۆژئاوا بووە لە ڕێگەی داخستنی سنورەكان بە ڕووی ڕۆژئاوای كوردستاندا.


كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم وەك كابینەیەكی بنەك فراوانی جیاواز خۆی نمایش كرد، بەڵام ساڵێك ‌و شەش مانگ بڕی نەكرد ‌و ، لەپێناو بەرژوەندی حزبی و شەخسیدا هیچ شتێك وەك خۆی نەما .

حكومەتی هەرێم هەر لە سەرەتای دروستبونیەوە لە دوای دوو ئیدارەییەوە، پاش یەكگرتنەوەشی حكومەتی فیفتی بەفیفتی بووە بەسەر دوو زۆندا دابەشبووە تاموبۆی حزبی گرتووە هەروەك چۆن هەرچی پێی دەكرێت لە خزمەت ‌و لەپێنا و كۆمپانیای حزبی ‌و برابەشی نێوان خۆیاندایە ئاواش بۆ هەرچی پرسێكی نەتەوەیی ‌و نیشتیمانی بەرژوەندیی گشتیە خوانەكا ئەم حكومەت بەلایدا ناچێت چونكە پێی ڕانەهاتووە ناشتوانێت ببێتە حكومەتی هاوڵاتی.

پەیوەندیە دەرەكیەكانی هەرێم لەگەل وولاتانی دراوسێ بەتایبەت لەگەڵ توریكادا پەیوەندیەكی نیشتیمانی وهاوسەنگ نەبووە ئەم پەیوەندیە زیاتر شەخسی ‌و حزبی ئابوری وبارزگانی بەسەریدا زاڵبووە 
لە ماوەی ڕابردوودا  تەواوی ئەو پەیوەندیە بازرگانی و سیاسی ‌و دیپلۆماسیانەی كە حكومەتی هەرێم كردوویەتی لەسەربنەمای شەخسی ‌وحزبی ‌و تەنانەت لەسەر ئاستی بنەماڵەبووە بۆ نمونە لەگرێبەستی 50 ساڵەی نێوان توركیا و هەرێمدا لە نێوان خێزانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كراوە، ناوەڕۆكی ئەم رێككەوتنە نە هیچ كەسێك لە نزیك بنەماڵەی هەردوولا نە هیچ كام لە دەزگا و دامەرزاوە حكومییەكان تەنانەت حزبە هاوپەیمانەكەشی نازانن  ناوەڕۆكی ئەو رێككەوتنە چییە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنانەت پەیوەندیە سەربازی و ئەمنیەكانیشی سنوری سیخوڕیی تێپەڕاندووە لە دوای  ساڵی 2007 ئەم حكومەتی هەرێمە دەرگایەكی گەورەی  بەڕووی توركیادا كردەوە هەم لە بەزاندی سنوری ئاسمان ‌و زەویدا كە بەهۆیەوە دەیان گوندی خاپوركران بەسەدانی چۆڵكران ئەمە جگە لەو وێرانەیەی لە سوتان‌و كاولكاری ڕەزوو باخەكانی گوندەكانی سنوری ئەو ناوچانەدا كراون بەبیانوی  بونی پارتی كرێكارانی كوردستان.

هەرچەندە حكومەتی عێراق لەگەڵ توركیادا رێككەوتنێكی هەبوو بۆئەوەی بە قوڵایی 15 كیلۆمەتر بێتە ناو خاكی عێراقەوە چەند بنكەیەكی سەربازی جێگیر بكات، بەڵام دوای ئەو پەیوەندیە ژێربەژێرانەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا توركیا ئەم هەلەی قۆستەوە بنكەسەربازییەكانی فراوانتركرد .

بنكە سەربازییەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێمدا 

- زیاتر لە 13 سەربازگەی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستاندان

-گەورەترین سەربازگە لە بادینانە بەناوی سەربازگەی باروخێ كە دەكەوێتە نزیك ناحیەی كانی ماسی و بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر لەناو خاكی هەرێمدایە و تەنها لەم سەربازگەیە زیاتر لە 1500 سەرباز هەن.

- سەربازگەی فڕۆكەخانەی بامەڕنێ سەربازگەیەكی لۆجستیكی و هەواڵگرییە و زیاتر لە 40 تانك و زرێپۆشی تێدا جێگیركراون 

-  11 سەربازگەی تر بە درێژایی سنوری حەفتانین لە ناوچەی گوللی و سندی زاخۆ تا دەگاتە سنوری ناوچەی بارزان هەن لەوانە سەربازگەی سەرزێرێ، باتوفا، سەربازگەی كرێی لەزاخۆ، سینكی، سەربازگەی سیریێ،كوپكی لە ئامێدی، قومری لە ناوچەی بەرواری باڵا، سەربازگەی كوخی سپی، سەربازگەی دەرێ داواتیا لە حەفتانین، گەلی زاخۆ و سەربازگەی هەواڵگری ناو ئامێدی.


سەرباری  ئەمانە بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست KNN كەتووە تیمێكی سەربازی هەواڵگری توركیا سەردانی ناوچەی مێرگەسوری كردووە و  توركیا دەیەوێت لەو ناوچانە بنكەی بەهێز دابنێت وەك ئاماژەیەك بۆ خۆئامادەكردن بۆ هێرشی سەر قەندیل.

هەوڵەكانی ئەم دوحزبە دەسەڵاتدارە بەجۆرێكە بووە  پەیوەندی دۆستایەتی‌و دەرەكیەكانیان هەمیشە بۆمانەوە درێژكەردنەوەی تەمنتی خۆیان بەهێزكردنی خۆیانبووە لەناوخۆی هەرێم بەكاری دەهێنن
هەمو ئەم هەڵسوكەوت ‌و ڕەفتارانەی كە حكومەتی هەرێم كردوویەتی لە خزمەنی دەوڵەتێكی وەك توركیادابووە ئێستا كە ڕۆژئاوای كوردستان لەبەردەم  هێرش و پەلاماری توركیادایە كە چی ئەم حكومەتە بە جۆرێك نوتقی لەخۆی بڕیوە وەك ئەوەی ئەوەی لەرۆژئاوا دایە بۆ ڕۆژێك كورد نەبووە وەك ئەوەی كاتێك حكومەتی هەرێم  دەروازەی سیمالكا  بەڕووی رۆژئاوای كوردستاندا دادەخات منداڵە شیرە خۆرەكان ‌و نەخۆشەكان لە نەخۆشخانەكانی رۆژئاوادا دەمرن حكومەتی هەرێم بەشێك نابێت لەتاوانەكە ئێستا وەك ئیرادەی ڕۆژ ئاواییەكان خۆیان دەڵێن بەرخۆدانی ئێمە هەر ڕۆژێك بێت سەربەخۆیی و ئازادی خۆی بەدەست دەهێنێت ئەی ئەوكاتەی قسەی حكومەت ‌و ئەو حزانەی باشووری كوردستان چی دەبێت بۆ خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان چی دەڵێن بە خەڵكی عەفرین ‌و جزیرە و كۆبانێ .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2343