کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات لەسەر عەفرین بێنەدەنگ

بزوتنەوەی گۆڕان داوادەكات كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی رۆژئاوا بەتایبەتی هاوڵاتیانی عەفرین لە هێرشی توركیا بپارێزن، چونكە كورد هەرگیز هەڕەشەنەبووە بۆسەر هیچ لایەك. 

برونۆ ئەنتۆنیۆ پاسكوینۆ باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق و سێرینا مورۆنی كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێم سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ محەمەد تۆفیق رەحیم ئەندامی خانەی راپەڕاندن  و  رێكخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان و د. یوسف محەمەد سادق، رەوشی هەرێم و هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت رەوشی عەفرینیان تاوتوێكرد.

بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەكرد كە كورد لە رۆژئاوای كوردستان رۆڵی سەرەكی هەبووە لە شكست پێهێنانی داعش و پێویستە بپارێزرێت چونكە كورد دەیەوێت خۆی بەڕێوەببات و بە ئاشتی بژی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2270