کوردستان

ئاڤێستا خاپور كێ بوو؟

ئاڤێستا خاپور له‌ كرده‌وه‌یه‌كی‌ گیانفیدایدا، بووه‌ هه‌وێنی‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هێزه‌كانی‌ یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌.

ئاڤێستا خاپور له‌ ساڵی‌ 1998 له‌ شارۆچكه‌ی‌ بلبلی‌ ئه‌فرین له‌ دایكبووه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ و گیانفیدایدایه‌ كه‌ تانكێكی‌ سوپای‌ توركیای‌ تێكشاند له‌ گوندی‌ حه‌مامی‌ سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی‌ جندرێس له‌ عه‌فرین، شه‌هیدبوو.

ساڵی‌ 2014 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ یه‌په‌ژه‌ و به‌شداری‌ به‌رخۆدان و شه‌ڕه‌كانی‌ دژی‌ چه‌كدارانی‌ داعشی‌، له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان كردووه‌.

ئه‌م شه‌ڕڤانه‌ ژنه‌ی‌ یه‌په‌ژه‌، له‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا باسی‌ گرنگی‌ به‌شداری‌ ژنان له‌ خه‌باتی‌ سیاسی‌ و سه‌ربازی‌ ده‌كات:


 ئاڤێستا خاپور پێشتر به‌شداری‌ كاری‌ شانۆیی‌ و چه‌ند نمایشێكی‌ كردوه‌و له‌م نمایشته‌یشدا باس له‌ ئازادییه‌كانی‌ ژنان ده‌كات:


 كورد له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان توشی‌ چه‌ندین رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ بوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا و سوپای‌ سوریای‌ ئازاد و چه‌كدارانی‌ داعش، له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌شدا چه‌ندین شه‌هیدیی‌ داوه‌.

ئاڤێستا خاپور پێش شه‌هیدبوونی‌ چه‌ندین هاوڕێی‌ شه‌هیدبوون، وه‌ك له‌م گرته‌یه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، لاواندنه‌وه‌یه‌ك بۆ شه‌هیدێكی هاوڕێی ده‌ڵێت و له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی گوڵ داده‌نێت:



ئه‌م ژنه‌ شه‌ڕڤانه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ وره‌ی‌ هاوڕێكانی‌ گۆڕانی‌ وتوه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و گۆرانیانه‌یه‌ی‌ كه‌ پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌:

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە14433