کوردستان

هۆشیار عه‌بدوڵا: پێویسته‌ عێراق داوا له‌ توركیا بكات خاكی وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت

هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند حكومه‌تیان له‌ ئه‌جێندا فراوانخوازیه‌كه‌ی توركیا ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌.

به‌ تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ دواهه‌مین سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا رایگه‌یاند پرسی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق له‌ شه‌نگال و قه‌ندیل تاوتوێكردووه‌.

وتیشی: ده‌بێت به‌غدا داوا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ بكات سوپاكه‌ی بكشێنێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2383