کوردستان

رۆژئاوای كوردستان: دوای چوار كاتژمێر له‌ كۆنترۆڵكردنی شه‌ڕڤانان چیای به‌رسایه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه‌

شه‌ڕڤانانی كورد له‌ عه‌فرین چیای به‌رسایه‌ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ش دوای چوار كاتژمێر له‌ داگیركردنی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌.

رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێسی راگه‌یاند: سوپای توركیا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیویانه‌ چیای به‌رسایه‌ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری عه‌فرین داگیربكه‌ن، به‌ڵام دواتر شه‌ڕڤانانی كورد توانیویانه‌ كۆنترۆڵی بكه‌نه‌وه‌.

پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو، به‌مزوانه‌ كۆنترۆڵكردنی چیای به‌رسایه‌ راده‌گه‌یه‌نن كه‌ به‌ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی داده‌نرێت و نزیكه‌ له‌ شارۆچكه‌ی عه‌زاز و به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سنوری باب سه‌لامدا ده‌ڕوانێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە19453