کوردستان

هه‌سه‌ده‌: هێرشێكی‌ سوپای‌ توركیامان له‌ گوندی‌ قه‌سته‌ل تێكشكاندوه‌

هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات رایده‌گه‌یه‌نێت هێرشێكی‌ سوپای‌ توركیایان له‌ گردی‌ قه‌سته‌لی‌ ناوچه‌ی‌ شه‌را تێكشكاندوه‌، كچه‌ شه‌ڕڤانێك له‌ هێرشێكی گیانفیداییدا تانكێكی سوپای‌ توركیای‌ تێكشكاند. 

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای‌ توركیا هێرشێكی ئاسمانی‌ و زه‌مینی‌ چڕی بۆسه‌ر گردی قه‌سته‌ل له‌ ناحیه‌ی شه‌را ده‌ستپێكردوه‌، به‌ڵام هێرشه‌كه‌ دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ تێكشكێندراوه‌.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌, فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا ناوچه‌ی‌ راجۆو بولبول و شاخی‌ به‌رسایا و كه‌مپی‌ رووباری‌ له‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین بۆردومانكرد.

شه‌وی ڕابردوو به‌هه‌مان شێوه‌ سوپای توركیا له‌ گوندی حه‌مامی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی جندرێس هێرشی كردوه‌ته‌ سه‌ر شه‌ڕڤانان، له‌و شه‌ڕه‌دا كچه‌ شه‌ڕڤانێكی خه‌ڵكی‌ عه‌فرین له‌ هێرشێكی گیانفیداییدا تانكێكی سوپای توركیای تێكشكاند و چه‌ند سه‌ربازێكی كوشت و  شه‌هیدبوو.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2454