کوردستان

رۆژنامه‌نوسێك دۆخی‌ چه‌كدارانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا له‌ عه‌فرین ده‌خاته‌ڕوو

ئیسلیزابێس تسوركۆڤ خوێندكاری‌ به‌شی زانسته‌ سیاسیه‌كانی‌ زانكۆی‌ شیكاگۆ و چالاكی‌ مه‌فه‌كانی‌ مرۆڤ وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك ده‌چێته‌ نێو چه‌كدارانی‌ ئۆپۆزسیۆن  و دۆخی‌ ناسه‌قامگیری ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ شه‌ڕی‌ عه‌فریندا به‌مشێوه‌یه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

هه‌شت رۆژه‌ سوپای توركیا به‌ هاوكاری‌ چه‌ند گروپێكی‌ چه‌كداری‌ توندڕه‌و و سه‌له‌فیی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا هێرشی‌ سه‌ربازی‌ بۆسه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكردووه‌.

رۆژنامه‌نوسێكی‌ بیانیش له‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر دۆخی‌ چه‌كدارانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریای‌ هاوپه‌یمانی‌ توركیا ده‌خاته‌روو. 

ئیسلیزابێس تسوركۆڤ خوێندكاری‌ به‌شی زانسته‌ سیاسیه‌كانی‌ زانكۆی‌ شیكاگۆ و چالاكی‌ مه‌فه‌كانی‌ مرۆڤ وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك ده‌چێته‌ نێو چه‌كدارانی‌ ئۆپۆزسیۆن  و دۆخی‌ ناسه‌قامگیری ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌خاته‌روو.

 له‌ چه‌ند تویتێكیدا ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌و باكوری‌ شاری‌ حه‌ڵه‌ب كشاونه‌ته‌وه‌ و به‌ ده‌ست برسێتی‌ و نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش به‌هانایانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌، ئه‌و چه‌كداره‌كان گه‌ر بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ سه‌رماو له‌ژێر باراندا له‌ سنوری‌ عه‌فریندا بمانایه‌ته‌وه‌ ئه‌وا به‌ نه‌خۆشی و له‌ برسا ده‌مردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هیچ كه‌س ئاوڕی لێنه‌داونه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت شوێنی‌ خه‌ویشیان نه‌بووه‌.

له‌ تویتێكی‌ تردا ئه‌و رۆنامه‌نوسه‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌روو له‌ ماوه‌ی‌ دوو رۆژی رابردوودا نه‌ سوپای توركیا و نه‌ چه‌كداره‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ نه‌یانتوانیوه‌ به‌ره‌وپێش بچن و ته‌نانه‌ت له‌ چه‌ندین شوێنی‌ سنوری‌ یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل - یه‌په‌گه‌ كشاونه‌ته‌وه‌، چه‌كدارێكی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریاش ئه‌وه‌ی‌ خستوه‌ته‌روو كه‌ به‌هۆی‌ قوڕ و لیته‌ و توندی‌ كه‌شوهه‌واوه‌ نه‌یانتوانیوه‌ به‌رده‌وام بن.

ئه‌لیزابێستی‌  رۆژنامه‌نوس ئه‌وه‌شی‌ خستوه‌ته‌ڕوو كه‌ سوپای توركیا حه‌وت هاوڵاتی‌ سیڤیلی له‌ ناوچه‌ی مابێتای‌ سه‌ر به‌ شاری‌ عه‌فرینی‌ كوشتووه‌ كه‌ پێنج كه‌سیان ئه‌ندامی‌ یه‌ك خێزان بوون و له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا له‌شاری‌ ئیدیلیبه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی ئارامی‌ عفرین كۆچیان كردبوو. 
ئیسلیزابێس تسوركۆڤ جگه‌ له‌وه‌ی‌ خوێنكاری‌ به‌شی زانسته‌ سیاسیه‌كانی‌ زانكۆی‌ شیكاگۆیه‌، هاوكات لێكۆڵه‌ره‌ له‌ دیداری‌ ئیسرائیلی بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ هه‌رێمایه‌تی‌ تایبه‌ت به‌ سوریا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە6084