کوردستان

له‌نده‌ن: ڕه‌وه‌ندی كورد نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كرد

ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ به‌ریتانیا دژی‌ له‌شكركێشی‌ سوپای‌ توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین خۆپیشاندانیان كرد و نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا كرد.

خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ به‌شداری سه‌دان كه‌س له‌ له‌نده‌نی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیونی BBC گردبونه‌وه‌و به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه‌، دواتر به‌ شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا.

ئه‌نجومه‌نی به‌ریتانیای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ رێپێوانه‌كه‌ی‌ رێكخست، هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌كه‌ له‌ شاره‌ جیاجیاكانی‌ به‌ریتانیاوه‌ رویان له‌ له‌نده‌ن كرد.

له‌كۆتایی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كرا له‌باره‌ی‌ ده‌ستدرێژی سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و داوایانكرد گوشار بخاته‌سه‌ر توركیا هێرشه‌كانی‌ رابگرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1589