کوردستان

پاریس: دژی‌ له‌شكركێشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین سه‌دان كه‌س خۆپیشاندانیان كرد

بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی‌ له‌شكركێشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، سه‌دان كه‌س له‌ پاریسی‌ پایته‌ختی‌ فه‌ره‌نسا خۆپیشاندانیان كرد.

چالاكوانانی‌ چه‌پڕه‌وی‌ فه‌ره‌نسا بۆ ده‌ربڕینی‌ پشتیوانی‌ به‌شدارییان له‌و خۆپیشاندانه‌دا كرد كه‌ له‌به‌رده‌م گۆڕه‌پانی‌ ریبه‌بلیكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ پاریس به‌ڕێوه‌چوو.

خۆپیشانده‌ران داوایان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ فه‌ره‌نسا ‌و وڵاتانی‌ تری‌ خۆرئاوا كرد هه‌ڵوێستێكی‌ توند به‌رامبه‌ر له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ توركیا نیشان بده‌ن.

پێشتر حكومه‌تی‌ فه‌ره‌نسا داوای‌ له‌ توركیا كرد دانبه‌خۆدا بگرێت، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌س نییه‌.

ماوه‌ی‌ نۆ رۆژه‌ سوپای‌ توركیا له‌شكركێشی‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكردوه‌، به‌ڵام له‌هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه‌ دوچاری‌ به‌ره‌نگارییه‌كی‌ سه‌ختی‌ شه‌ڕڤانانی‌ كورد بوه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1723