کوردستان

به‌وێنه‌ و زانیاری‌... ئاڤێستا سوپای‌ توركیای‌ له‌ عه‌فرین شكاند

شه‌وی‌ رابردوو له‌ گوندی‌ حه‌مامی‌ شارۆچكه‌ی‌ جندرێسی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین كچه‌ شه‌رڤانێك له‌ چالاكییه‌كی‌ گیانفیداكاریدا رێگه‌ له‌ پێشڕه‌وی‌ تانكێكی‌ سوپای‌ توركیا ده‌گرێت.



 پێگه‌ی‌ هاوار نیوز له‌و باره‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سوپای‌ توركیا ده‌یویست پێشڕه‌وی‌ بكات و گوندی‌ حه‌مام بگرێت، شه‌ڕێكی‌ قورس له‌ نێوان یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل و سوپای‌ توركیا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر له‌و جه‌نگه‌دا ئاڤێستا خاپور له‌ كرده‌وه‌یه‌كی‌ گیانفیداكاریدا نه‌یهێشت تانكێكی‌ سوپای‌ توركیا پێشڕه‌وی‌ بكات و تێكیشكاند.

ئاڤێستا خابوور كه‌ ناوی‌ ته‌واوی‌ (زلوج حه‌موو)ه‌ لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٨ لە شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی عەفرینە.

ئاڤێستا بە بۆمبێكی‌ دەستیەوه‌ بەرەو تانكه‌ چووه‌ کە هەوڵی دەدا بەرەو گوندی حەمام دەرباز بێت، بە تەقاندنەوەی بۆمبەکە تانکەکەی سوپای تورک تێکشکا و ئاڤێستا خابوور شەهید بوو.

پێگه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، له‌ دوای‌ ئه‌و چالاكییه‌ی‌ ئاڤێستا سوپای‌ توركیا به‌ گشتی‌ له‌و قۆڵه‌وه‌ توشی‌ شكاند بوون و نه‌یانتوانیوه‌ پێشڕه‌وی‌ بكه‌ن و به‌ره‌و شوێنه‌كانی‌ خۆیان كشاونه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە25520