کوردستان

عه‌فرین: بۆ رۆژی‌ نۆیه‌م هێرشی سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌

تۆپخانه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عه‌فرین و شه‌وی ڕابردوو چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كی تری كانتۆنه‌كه‌یان بۆردومان كرد.

هێرشی سوپای توركیا بۆسه‌ر كانتۆنی له‌ ڕۆژی نۆیه‌مدا به‌رده‌وامه‌ و شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش به‌رده‌وامن له‌ به‌رگریكردن.

به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، شه‌وی‌ رابردو تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا و گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ عه‌زازه‌وه‌ ناوچه‌كانی قه‌سته‌ل، بافلۆن و قتمێی سه‌ر ناحیه‌ی شه‌رایان له‌ كانتۆنی عه‌فرین تۆپبارانكردوه‌، هاوكات فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانیان كردوه‌. 

له‌ نوێترین دیمه‌ندا كه‌ ماڵپه‌ڕی هاوارنیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت بۆردومانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی سوپای توركیا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون و ماڵی هاوڵاتیانی كردوه‌ته‌ ئامانج و زیانی زۆری پێگه‌یاندوون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2212