کوردستان

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مانگی 10 و 11 و 12ی فه‌رمانبه‌ران بدات

به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌ له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی ته‌ریب و لاته‌ریبی شه‌وی ڕابردووی KNNدا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مانگی 10 و 11 و 12ی ساڵی ڕابردووی فه‌رمانبه‌ران بدات، چونكه‌ ئه‌و موچه‌یه‌ی به‌غدا به‌نیازه‌ بینێرێت بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌ و په‌یوه‌ندی به‌و لیستی موچه‌یه‌وه‌ نیه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكردوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و لیسته‌ی هه‌رێم بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووه‌ و وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی تێدانیه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە10386