کوردستان

كرماشان: پێكدادان له‌نێوان سوپای‌ پاسداران و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار رویدا

سوپای‌ پاسدارانی‌ ئیران ده‌ستگیركردنی‌ 16 كه‌س له‌و چه‌كدارانه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردو له‌ بناری‌ به‌مۆ له‌ ناحیه‌ی‌ مه‌یدانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بینران.

محه‌مه‌د پاكپور فه‌رمانده‌ی‌ هێزی‌ زه‌مینی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌ سنوری‌ خۆرئاوای‌ وڵات دوچاری‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ بونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ گروپێك چه‌كداری‌ رێكخراوی‌ داعشدا كه‌ ژماره‌یان 21 كه‌س بوه‌.

پاكپور ئاشكرایكرد، له‌و روبه‌ڕبونه‌وه‌یه‌دا هێزه‌كانیان ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان كوشتوه‌‌و 16 چه‌كداریشیان ده‌ستگیركردوه‌، به‌ڵام دوان له‌ چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتون. 
به‌گوێره‌ی‌ قسه‌ی‌ فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ی‌ زه‌مینی‌ سوپای‌ پاسداران، هه‌ر له‌و روبه‌ڕوبونه‌وانه‌دا كه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ كرماشانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان رویداوه‌ سێ سه‌ربازی‌ سوپای‌ پاسداران كوژراون.  

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی‌ گه‌رمیان به‌ KNNی‌ راگه‌یاند، ئه‌و گروپه‌ی‌ كه‌ له‌ ئێران روبه‌ڕووی‌ سوپای‌ پاسداران بوونه‌ته‌وه‌، هه‌مان ئه‌و گروپه‌ بون كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا له‌ بناری‌ به‌مۆ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بینراون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2241