ته‌ندروستی

قەڵەوی كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی منداڵ هەیە

توێژینەوەیەكی نوێ‌، قەڵەوی بە مەترسیەكی كوشندە دەزانێت لەسەر تەندروستیی منداڵ‌و ئاشكرایدەكات لەنێوان پێنج خوێندكاردا چواریان كێشەی قەڵەوی ‌و زیادبونی كێشیان هەیە.

پزیشكانی منداڵبون ‌و تەندروستی منداڵ لە كۆلێژی شاهانەی بەریتانیا، توێژینەوەیەكیان لەسەر كاریگەرییەكانی قەڵەوی منداڵ ئەنجامداوە.

نینان مودی، راگری كۆلێژەكە دەڵێت ئەو منداڵانەی قەڵەون كاتێك گەورە دەبن ڕووبەرووی تەنگوچەڵەمەی تەندروستیی دەبنەوە ئەگەری مردنیشیان هەیە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردوە، لە پێنج منداڵدا چواریان بەدرێژایی ژیانیان كێشەی قەڵەویان دەبێت ‌و ئەوەش لەسەدا 10ی تەمەنیان كەمدەكاتەوە.

ئەو پرۆفیسیۆرە، دەڵێت ئەو كەسانەی بە منداڵی قەڵەون تووشی نەخۆشی دڵ ‌و شەكرە دەبن.

توێژەرەكان، داوایان كردوە رێگری بكرێت لە كردنەوەی چێشتخانەی ناتەندروست‌و هەروەها رێگەش نەدرێت چێشتخانەكان لەنزیك خوێندنگەكان خواردنی خێرا بفرۆشن.

توێژینەوەكە، حكومەتی بەریتانیا بە كەمتەرخەم دەزانێت لە ئاستی خراپتربوونی تەندروستی منداڵاندا، بەپێی ئامارێكی فەرمی، لەنێوان 3 خوێندكاردا لە بەریتانیا، یەكێكیان كێشەی قەڵەوبونی هەیە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە462