ته‌ندروستی

زیانێكی دیكەی خواردنی خێرا بۆ لەشی مرۆڤ ئاشكرا دەكرێت

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی زیانەكانی خواردنی خێرا بۆ سەر سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ ئاشكرادەكات.

توێژینەوەكە لە زانكۆی بونی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، دەریدەخات خواردنی خێرا بڕێكی زۆر چەوری ‌و كالۆری تێدایە ‌و دەبێتە هۆی ئەوەی لەشی مرۆڤ تووشی هەوكردنی بەكتری بكات، ئەوەش بەمانای ئەوە دێت سیستمی بەرگری مرۆڤ چالاكی كەمتر بێتەوە.

توێژەران پێیانوایە، خواردنی خێرا دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە‌و چەندین نەخۆشی دیكە.

ئەنیتا كریست، لە تیمی توێژەران، ئاماژە بەوەدەكات خواردنی ناتەندروست بەشێوەیەكی چاوەڕوەننەكراو خانەكانی ناو خوێن بەرز دەكاتەوە‌و ئەوەش كاریگەری دەكاتە سەر سیستمی بەرگری لەش.

ئەم توێژینەوەیە لەكاتێكدایە، پێشتر هۆشداری زۆر دراوە لە خواردنی خواردەمەنی خێرا، بەڵام یەكەمجارە باس لەوەبكرێت خواردنی خێرا كاریگەری لەسەر سیستمی بەرگری لەش هەبێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە527