کوردستان

به‌ڤیدیۆ... زانیاری له‌باره‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ی شه‌ڕڤانان له‌ عه‌فرین

پاش ئه‌وه‌ی له‌ میدیاكانی توركیا ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌حرار شام و سوپاس توركیا توانیویانه‌ ناوچه‌ی بیلبیلێ له‌ عه‌فرین كۆنترۆڵ بكه‌ن، میدیای یه‌كینه‌كانی پاراستنی عه‌فرین گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامی ئه‌و هه‌واڵه‌ ده‌داته‌وه‌.

ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتون پێی نایه‌ رۆژی شه‌شه‌مه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا سوپای توركیا و میلیشیاكانی سوریا كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن نه‌یانتوانیوه‌ پێشڕه‌وی زۆر بكه‌ن به‌ره‌و ناو عه‌فرین، ئه‌گه‌رچی پێشتر وترابوو به‌ چوار قۆناغ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

ناوچه‌ی بیلبیلێ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنوری عه‌فرین و توركیا، هه‌روه‌ك له‌ نه‌خشه‌كه‌ رونكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی شه‌ڕڤاناندایه‌، جگه‌ له‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ فڕۆكه‌ی سوپای توركیا بۆمباران ده‌كرێن و یه‌كه‌ی تۆپهاوێژی ئه‌و سوپایه‌ به‌رده‌وام تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە18778