ته‌ندروستی

ئەمریكا پلان بۆ نەهێشتنی ئالودەبوون بە جگەرە كێشان دادەنێت

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە ڕێگەی پلانێكەوە دەیەوێت ئالودەبوون یاخود رێژەی جگەرە كێشان كەمبكاتەوە.

پلانەكەی بەڕێوبەرایەتی خۆراك ‌و دەرمان لە ولاتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا، لە دوو بەش پێكهاتووە، لەبەشی یەكەمدا كار دەكات بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی بوونی نیكۆتین لەناو جگەرەدا، بەشێویەك ئالوودەبوونی لێنەكەوێتەوە.

بەشی دووەمی پلانەكەش ئەوەیە رێژەی جگەرە كێشان لەناو ئەوانەدا كەمبكاتەوە كە ناتوانن واز لە جگەرەكێشان بهێنن.

بەمنزیكانەش پلانەكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە‌و  بۆ چەند ساڵێك بەردەوام دەبێت، لەچوارچێوەی پلانەكەدا جێگرەوەی جگەرە دیاریدەكرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە446