وه‌رزش

خولی‌ پله‌یه‌كی‌ كوردستان ده‌ستیپێكرد

خولی‌ پله‌یه‌ك: ئاشتی‌ و شه‌هیدان به‌ گۆڵێك یه‌كسانبون‌

دوای‌ ئه‌نجامنه‌دانی‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو ساڵ، دواجار په‌رده‌ له‌سه‌ر یارییه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ خولی‌ پله‌یه‌كی‌ كوردستان هه‌ڵدرایه‌وه‌و یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ خوله‌كه‌ ئه‌نجامدران.

له‌ شاری‌ سلێمانی‌ یانه‌ی‌ ئاشتی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ شه‌هیدانی‌ كردو یارییه‌كه‌ش به‌ یه‌كسانی‌ و به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی‌ هات.

گۆڵه‌كه‌ی‌ شه‌هیدان ئارام مه‌حمود له‌ خوله‌كی‌ 31 دا تۆماریكردو گۆڵه‌كه‌ی‌ ئاشتیش له‌رێگه‌ی‌ هاوكار یه‌حیاوه‌ تۆماركرا.

له‌ یارییه‌كی‌ تردا، یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ رووبه‌رووی‌ یانه‌ی‌ سه‌یدسادق بوه‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م سێ‌ خاڵی‌ خوله‌كه‌ی‌ به‌ده‌ستهێنا كاتێك به‌ دوو گۆڵی‌ بێ‌ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌.

یانه‌ی‌ كفریش دوای‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ خاوه‌نی‌ یه‌كه‌م سێ‌ خاڵ.

له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌میشدا دهۆك له‌ كۆیه‌ی‌ برده‌وه‌و گاره‌ و سۆرانیش به‌ گۆڵێك یه‌كسانبون، یاریی‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی‌ ئاكرێ‌ و هه‌ڵۆش به‌بێ‌ گۆڵ كۆتایی‌ هات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە249