وه‌رزش

ڤان پێرسی‌ هه‌نگاوێكی‌ ماوه‌ ببێته‌ یاریزانی‌ فاینۆرد

رۆبن ڤان پێرسی‌ به‌ره‌و شوێنی‌ له‌دایكبونی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌و له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ فاینۆرد رۆته‌ردام ئیمزا ده‌كات.

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌ هۆڵه‌نداوه‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌، به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ فاینۆرد له‌گه‌ڵ ڤان پێرسی‌ رێكه‌وتنیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌م زستانه‌دا خولی‌ توركی‌ به‌جێبهێڵێت‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هۆڵه‌ندا.

به‌پێی زانیاریی ئاژانسه‌كان، له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڤان پێرسی‌ ده‌گاته‌ یانه‌ی‌ فاینۆرد‌و دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌، گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ئیمزا ده‌كات.

ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڤان پێرسی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌گرێبه‌ستێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ فه‌نه‌ربه‌خچه‌‌و له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ته‌واو ده‌بێت.

ڤان پێرسی‌ ته‌مه‌ن 34 ساڵ به‌ تۆماركردنی‌ 50 گۆڵ گۆڵكاری‌ مێژووی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵه‌ندایه‌‌و له‌سه‌ر ئاستی‌ یانه‌كانیش یاریی بۆ ئێكسیلسیۆر‌و فاینۆردی‌ هۆڵه‌ندی‌‌و ئارسناڵ‌و مانچسته‌ر یونایتدی‌ ئینگلیزی‌ كردوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1011