وه‌رزش

زانیاری له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید و ڤیاریاڵ

یارییه‌كانی‌ لالیگا به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت و ئه‌مشه‌و كاتژمێر 6 و 15 خوله‌ك, ریاڵ مه‌درید بۆ گه‌رانه‌وه‌ی‌ شكۆ و له‌ ئه‌ركێكی‌ قورسدا میوانداری‌ ڤیاریاڵ ده‌كات.

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 19 ی‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیسپانیا, یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ نێو یاریگای‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری‌ ڤیاریاڵ ده‌كات.

ریاڵ مه‌درید ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ دۆخێكی‌ خراپدا گوزه‌رده‌كات و له‌ لالیگادا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 32 خاڵ له‌ پله‌ی‌ چواره‌مدایه‌, له‌ئێستاشدا به‌هۆی‌ زۆری‌ جیاوازیی خاڵه‌كانی‌ نێوانیانه‌وه‌ له‌ ركابه‌ریی كردنی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ پێشه‌نگ دوركه‌وتۆته‌وه‌ و ئێستا ململانێی‌ پله‌ی‌ دووه‌م و سێیه‌م له‌گه‌ڵ ڤاله‌نسیا و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كات, بۆ یارییه‌كه‌ی‌ ئه‌مشه‌ویش ئه‌ركی‌ قورسه‌ چونكه‌ ڤیاریاڵی‌ میوانی‌ دۆخی‌ باشه‌و خاوه‌نی‌ 28 خاڵه‌و له‌ پله‌ی‌ شه‌شه‌مدایه‌.

به‌هۆی‌ پێكانیشه‌وه‌ بن زیما و رامۆس و یۆرێنتی‌ به‌شداری‌ ناكه‌ن و سیبایۆس و ئه‌شره‌ف حه‌كیمیش به‌هۆكاری‌ هونه‌ری‌ له‌لایه‌ن زێدانی‌ راهێنه‌ره‌وه‌ دورخراونه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە962