وه‌رزش

ڤیدیۆ.. خولی‌ ئه‌ڵمانیا: بایرن میونخ سێ‌ خاڵی‌ له‌ بایه‌ر لیڤه‌ركوزن وه‌رگرت

دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م و وه‌ستاندنی‌ بۆ زیاتر له‌ 20 رۆژ، یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستیانپێكرده‌وه‌و یانه‌ی‌ بایرن میونخیش له‌یه‌كه‌م یاریدا بووه‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ بایه‌رلیڤه‌ركوزن.

تایمی‌ یه‌كه‌م به‌ گۆڵێكی‌ خاوێن به‌سودی‌ بایرن میونخ كۆتایی‌ هات، گۆڵه‌كه‌ش خافیێر مارتینێز له‌ خوله‌كی‌ 32 دا تۆماریكرد.

له‌ خوله‌كی‌ 59ی‌ تایمی‌ دووه‌مدا فرانك ریبێری‌ گۆڵی‌ دووه‌می‌ بایرن میونخی‌ تۆماركرد، دواتر و له‌ خوله‌كی‌ 70 دا كیڤن فولاند گۆڵێكی‌ بۆ بایه‌ر لیڤه‌ركوزن تۆماركردو جیاوازییه‌كه‌ی‌ كه‌مكرده‌وه‌، پێش كۆتایی‌ هاتنی‌ یارییه‌كه‌و له‌ دوا خوله‌كه‌كاندا، جه‌یمس رۆدریگێز بایرن میونخی‌ كرده‌ خاوه‌ن گۆڵی‌ سێیه‌م، یارییه‌كه‌ش به‌ 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك به‌سودی‌ بایرن میونخ كۆتایی‌ هات.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 44 خاڵ پێشه‌نگی‌ ریزبه‌ندی‌ گرتووه‌و بایه‌ر لیڤه‌ركوزنیش 28 خاڵی‌ هه‌یه‌و له‌ پله‌ی‌ چواره‌مدا دێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە375