جیهان

روسیا: كاندیدی حزبی شیوعی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌سه‌ندكرا

پاڤێڵ گرۆدینین وه‌ك كاندیدی حزبی شیوعی روسیا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڵگه‌نامه‌كانی پێشكه‌ش كرد و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا، و له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیشدا رایگه‌یاند دڵنیایه‌ له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی مانگی ئازاری داهاتوو ده‌باته‌وه‌...

ئیلا پامفیلۆڤا- سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كان، وتی؛ ئه‌وانه‌ی پشتیوانی تۆماركردنی پاڤیل گرۆدینین ده‌كه‌ن وه‌ك كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌، به‌ یارمه‌تیتان ده‌نگ بده‌ن، كێ رازیه‌ و كێ دژه‌، كێ ده‌نگ نادات؟ به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ر درا.

پاڤێل گرۆدینین- كاندیدی حزبی شیوعی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی روسیا، وتی؛ من هه‌موو كاتێك به‌خته‌وه‌رم ئێمه‌ به‌به‌رده‌وامی باسی چی ده‌كه‌ین؟ ئێمه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رده‌كه‌وین من گومانم له‌وه‌ نیه‌..
من هه‌ست به‌خراپی دۆخی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م، گه‌وره‌ترین وڵات له‌ جیهاندا به‌ڵام هه‌ژارترین خه‌ڵك، جیاوازی نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زیاتره‌ له‌ هه‌ركاتێكی 100 ساڵی رابردوو له‌و كاته‌ی  ئه‌و جیاوازیه‌ له‌ نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و نه‌بوونی متمانه‌ به‌ حكومه‌ت بووه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش...


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە588