جیهان

تره‌مپ: بۆچی كۆچبه‌رانی وڵاته‌ پیس و قێزه‌ونه‌كان وه‌ربگرین

لێدوانێكی تره‌مپ ده‌رباره‌ی كۆچبه‌رانی‌ ئه‌فریقا ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه‌‌

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت بۆچی ده‌بێت كۆچبه‌ری وڵاته‌ پیسه‌كانی وه‌ك هایتی وڵاتانی ئه‌فریقا وه‌ربگرن له‌بری كۆچبه‌ری وڵاتانی وه‌ك نه‌رویج، ئه‌و وتانه‌ش ناڕه‌زایی رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوڵاتیانی قاره‌ی ئه‌فریقای لێكه‌وته‌وه‌ و به‌ره‌گه‌ز په‌رستی وه‌سفی ده‌كه‌ن، تره‌مپیش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ده‌بێت كۆچبه‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی وه‌ربگرن...

رۆژی‌ هه‌ینی‌ هاوڵاتیانی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقا به‌ ئاوه‌ڕدانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ كیشوه‌ره‌كه‌یان به‌ ئاگاهاتنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ نه‌بوو كه‌ ئه‌وان خوازیاری بوون.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد بۆ ده‌بێت ویلایه‌ت یه‌كگرتووه‌كان كۆچبه‌ر له‌ وڵاته‌ قێزه‌ون و پیسه‌كانی وه‌ك هایتی و سلڤادۆر و وڵاتانی تری ئه‌فریقا وه‌ربگرێت، له‌بری وه‌رگرتنی كۆچبه‌ر له‌ وڵاتانی وه‌ك نه‌رویج.

هه‌ر زوو وته‌كانی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌  وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند ئه‌و لێدوانه‌ ره‌گه‌زپه‌رستیه‌ وتیشی ئه‌وه‌ زیندویه‌تی خه‌ڵكێكی زۆر له‌ناوده‌بات...

رۆبه‌رت كۆلفیل- وته‌بێژی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، وتی؛ ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان شۆككه‌ره‌، به‌داخه‌وه‌، هیچ وشه‌یه‌كی تر نیه‌ مرۆڤ به‌كاری بهێنێت ئه‌وه‌ ره‌گه‌زپه‌رستیه‌، ناتوانرێت وڵاتان و كیشوه‌ره‌كان به‌ته‌واوی ره‌تبكرێنه‌وه‌ به‌وه‌ی مۆڵگه‌ی پیسین، و دانیشتوانه‌كه‌یان سپی نین بۆیه‌ پێیان خۆشحاڵ نین...

وته‌كانی تره‌مپ له‌سه‌ر ئاستی هاوڵاتیانی كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقاش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی به‌شێكیان له‌ پێگه‌ی به‌رزدان و ته‌نانه‌ت له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن..

بوی هاری- به‌رێوه‌به‌ری به‌شی په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌كۆمپانیای بیس، وتی؛ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ ئاسته‌ بۆ كه‌سێك كه‌ سه‌رۆكایه‌تی وڵاتێكی ئازاد ده‌كات ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌و لێدوانانه‌ پێشێلكارین و باش نین به‌راورد به‌و رۆڵه‌ی له‌ جیهاندا وه‌ك سه‌رۆك ده‌یبینێت، هیوادارین ئه‌و وشانه‌ نه‌بن به‌ یاسا، پێویسته‌ كۆچبه‌ران خاوه‌نی بیڕورای خۆیان بن و له‌ ئه‌مریكا مافی ژیانیان هه‌بێت...

وانگوی موراگوری- خاوه‌ن كار و هاوڵاتی كینیا، وتی؛ باشه‌ ئه‌وه‌ باشترین پێناسه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستیه‌ ئه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ بوترێت.

دوای ئه‌و كاردانه‌وه‌ زۆرانه‌ دۆناڵد تره‌مپ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی وته‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ده‌بێت وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی بێت، هۆشداریشدا له‌ هاتنی كۆچبه‌ر له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ رێژه‌ی تاوان تێیاندا به‌رزه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5017