جیهان

میسر: سوپاسالاری‌ پێشوو خۆی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كاندیدده‌كات

فه‌ریق سامی‌ عه‌نان سوپاسالاری‌ پێشووی‌ میسر هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كاندیدده‌كرێت و ده‌بێته‌ ركابه‌ری‌ عه‌بدولفه‌تاح سیسی‌ سه‌رۆكی‌ ئێستا.

پارتی‌ میسری‌ عروبه‌ رایگه‌یاند بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كه‌ بڕیاره‌ مانگی‌ ئازاری‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت فه‌ریق سامی‌ عه‌نان سوپا سالاری‌ پێشوویان كاندیدكردووه‌.

سامی‌ به‌له‌ح ئه‌مینداری‌ گشتی‌ پارتی‌ میسری‌ عروبه‌ رایگه‌یاند ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ حزب و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی‌ بڕیاریانداوه‌ فه‌ریق سامی‌ عه‌نان كاندیدبكه‌ن و له‌و بڕیاره‌ش ئاگاداریان كردوه‌ته‌وه‌ و هیچ كێشه‌ و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك نییه‌.

هاوكات پارێزه‌ری‌ ناسراوی‌ میسر خالید عه‌لی‌ رایگه‌یاند له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ خۆكاندیدكردنی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

بڕیاره‌ ئازاری‌ داهاتوو پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ میسر به‌ڕێوه‌بچێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا عه‌بدولفه‌تاح سیسی‌ سه‌رۆكی‌ ئێستاش خۆی‌ بۆ خولی‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كاندید بكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە769