جیهان

توركیا هۆشداری ده‌دات به‌ هاوڵاتیه‌كانی له‌گه‌شتكردن بۆ ئه‌مریكا

ئه‌مریكا پێشتر هۆشداری دابوو به‌ هاوڵاتیه‌كانی له‌ گه‌شتكردن بۆ توركیا‌

ئه‌مریكا هۆشداری دایه‌ هاوڵاتیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ گه‌شتكردن بۆ توركیا، ئه‌نكه‌ره‌ش به‌هه‌مان هه‌نگاو وه‌ڵامی واشنتۆنی دایه‌وه‌...

باڵیۆزی توركیا له‌ ئه‌مریكا هۆشداری دایه‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له‌ گه‌شتكردن بۆ ئه‌مریكا رایگه‌یاند ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان وڵاتێكی ئارام نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ڕوداوی چارلوتسفیل و زانكۆی ئۆهایۆ و مزگه‌وتێكی مینیسوتای به‌نمونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌.

باڵیۆزی توركیا ده‌شڵێت هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌مریكا مه‌ترسی ده‌ستگیركردنی سته‌مكارانه‌یان له‌سه‌ره‌.

هۆشداریه‌كه‌ی توركیا دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ توركیا داوای له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد چاوبخشێننه‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ی گه‌شتكردن بۆ توركیا، باڵیۆزی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند چه‌ند كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی سته‌مكارانه‌ و به‌بڕیاری دۆخی نائاسایی ده‌ستگیركراون.

بن عه‌لی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاش رایگه‌یاند هۆشداریه‌كه‌ی ئه‌مریكا سته‌مێكی گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر وڵاتێكی ئارام ده‌كرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە775