جیهان

كونسوڵی‌ پێشوی‌ توركیا له‌ موسڵ ڕه‌خنه‌ی‌ توند له‌ حكومه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌گرێت

ئۆزتورك یه‌ڵماز: له‌ كاتی‌ داگیركردنی‌ موسڵدا حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغان ڕاده‌ستی‌ داعشی‌ كردین‌

كونسوڵی‌ پێشووی‌ توركیا له‌ موسڵ حكومه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ی‌  له‌ ساڵی‌ 2014 تیمی‌ كونسوڵخانه‌كه‌یان ڕاده‌ستی‌ داعش كردووه‌.

ئۆزتورك یه‌ڵماز كه‌ هاوكات جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماریه‌  له‌ وتارێكیدا له‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا  كه‌ مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌  توركیاش ئاماده‌بووه‌، ڕه‌خنه‌ی‌ توندی‌ له‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا گرت له‌باره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا.

هه‌روها ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌ ساڵی‌ 2014 و له‌ كاتی‌ داگیركردنی‌ موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ حكومه‌تی‌ توركیا كارمه‌ندانی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌و شاره‌ كه‌ له‌ 43 كه‌س پێكهاتبوون ڕاده‌ستی‌ داعش كردوه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ زه‌مانی‌ توركی‌، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا وه‌ڵامێكی‌ توندی‌ كونسوڵی‌ پێشوی‌ توركیای‌ له‌ موسڵ داوه‌ته‌وه‌ و چه‌ند تۆمه‌تێكیشی‌ ئاراسته‌كردوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان ئاڵۆزی‌ تێكه‌وتوه‌ و په‌رله‌مانتارانی‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماری‌ هۆڵی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یان به‌جیهێشتوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1060