کوردستان

بەڤیدیۆ...هێزێكی زۆری سوپای عێراق به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ گه‌یشته‌ خورماتوو

سه‌چاوه‌یه‌ك: هێزه‌كه‌ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر چه‌كداره‌كانی‌ گوندی‌ په‌ڵكانه‌‌

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزێكی سوپای عێڕاق له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ ناو خورماتوو و له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌ بڵاوه‌ی پێكرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی خورماتوو به‌ KNNی‌ ڕاگه‌یاند، هێزه‌كه‌ به‌ناوی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرایه‌ ‌و مه‌به‌ست له‌ هاتنه‌كه‌شی هێرشكردنه‌ سه‌ر گوندی په‌ڵكانه‌ و ده‌وروبه‌ری.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: ئێستا كاتژمێری سفریان داناوه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و چه‌كداره‌ نه‌ناسراوانه‌ی‌ كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دان.

به‌پێی زانیارییه‌كانی KNN به‌شێك له‌و هێزه‌ له‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كاندا بڵاوه‌یان پێكراوه‌، ئه‌وه‌ش ترس ‌و نیگه‌رانی‌ لای‌ هاوڵاتیانی‌ كوردی‌ خورماتوو دروستكردوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4892