کوردستان

سلێمانی: وه‌فدێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه‌

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ده‌بێت تۆماری ده‌نگدان پاكبكرێته‌وه‌‌

جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات و دۆخی كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و عێراق تاوتوێده‌كه‌ن...

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ ئاليس وۆڵپوڵ، جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق و ریكاردۆ رۆدریگێز، به‌رپرسی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ هه‌ولێر، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ هۆشیار عومه‌ر عه‌لی رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كانی گۆڕان و چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ ژووره‌كه‌ ئاماده‌ی بوون و گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و پێكهێنانی‌ لیستی هاوبه‌شی  نێوان گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی  ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ بوو.

هه‌روه‌ها ره‌وشی كه‌ركوك و خورماتوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكان بوو و تێیدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌ و ده‌نگدان به‌ ئه‌لیكترۆنی بێت و بودجه‌یه‌كی پێویست له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی وه‌فدی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ به‌غدا ته‌وه‌ری كۆتایی گفتوگۆكان بوو كه‌ تێیدا جه‌ختكرایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدابن له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1031